لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ھەموو کار وکردەوەیەک بە پێی نیەت ومەبەستە، وھەموو کەسێکی...
صەحیحە
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە کە هەموو کردەوەکان بەپێی نیەت بەهەند وەردەگیرێت، وئەم حوکمە گشتیە لە هەموو کردەوەکان (پەرستەکان ومامەڵەکا...
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی کردەوەیەک (پەرستنێک) دابهێنێت لەم ئاینەی ئێمە کە (لە بنەڕەتدا)...
صەحیحە
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە هەركەسێك شتێك یان كردەوەیەك دابهێنێت لە ئایندا كە هیچ بەڵگەیەكی قوئان وسونەتی لەسەر نەبێت ؛ ئەوا ئەو شتە ی...
لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «کاتێک دانیشتبووین لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێک دەرکەوت وهاتە لامان، جلەکەی زۆر سپ...
صەحیحە
موسلیم گێڕاویەتیەوە

عومەری کوڕی خەتاب -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە جبریل -علیه السلام- هات بۆ لای هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- لەسەر وێنەی پیاوێکی نەناسرا...
لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئیسلام لەسەر پێنج پایە بنیات نراوە: شاھێدی دان بە (لا إ...
صەحیحە
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئیسلامی چوواند بە بینایەكی پتەو كە لەسەر پێنج پایە دامەزراوە وئەم بینایە لەسەر ئەم پایانە وەستاوە، وتایبەتمەندیەكانی تر...
لە موعازەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: لە پشتی پێغەمبەرەوە بووم -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر گوێدرێژێک پێی دەووترێت عوفەیر، فەرمووی: «ئەی موعاز، ئایا دەز...
صەحیحە
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مافى خواى گەورە ڕووندەکاتەوە لەسەر بەندەکانى، ومافى بەندەکان لەلای خواى گەورە، مافى خواى گەورە لەسەر بەندەکان ئەوەیە کە...

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە کە هەموو کردەوەکان بەپێی نیەت بەهەند وەردەگیرێت، وئەم حوکمە گشتیە لە هەموو کردەوەکان (پەرستەکان ومامەڵەکان)، هەرکەسێک بەکردەوەکەى تەنها مەبەستی سوودوەرگرتن بێت ؛ تەنها ئەو سوودەى دەستکەوێت وپاداشت نادرێتەوە، وئەوەى مەبەستی بە کردەوەى نزیکبوونەوە بێت لە خواى گەورە ؛ ئەوا پەروەردگار پاداشتی دەداتەوە ئەگەرچیش کارێکی ئاسایی بێت وەکو خواردن وخواردنەوە. پاشان -صلى اللە علیە وسلم- نمونەیەکی هێنایەوە بۆئەوەى کاریگەری نیەت ڕوون بکاتەوە لەسەر کردەوەکان ئەگەرچیش لەڕووکەشدا کردەوەکان یەکسان دیارن، ڕوونیکردەوە هەرکەسێک بە کۆچکردنی ودوورکەوتنەوە لە نیشتمانى مەبەستی ڕەزامەندی پەروەردگاری بێت؛ ئەوا کۆچکردنەکەى شەرعیە وقبوڵکراوە وپاداشت دەدرێتەوە لەسەر ڕاستگۆیی نیەتی، وئەوەى بە کۆچکردنەکەى مەبەستی سودێکی دونیایی بێت لە پارە یان ناوبانگ یان بازرگانی یان ژن یان هتد ؛ ئەوا لە کۆچکردنەکەى تەنها ئەو سوودە وەردەگرێت کە لە نیەتیدا بووە، وهیچ پاداشتێکی دەستناکەوێت.
Hadeeth details

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە هەركەسێك شتێك یان كردەوەیەك دابهێنێت لە ئایندا كە هیچ بەڵگەیەكی قوئان وسونەتی لەسەر نەبێت ؛ ئەوا ئەو شتە یان كردەوەیە ڕەت دەكرێتەوە وخوای گەورە قبوڵی ناكات لە بكەرەكەی.
Hadeeth details

عومەری کوڕی خەتاب -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە جبریل -علیه السلام- هات بۆ لای هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- لەسەر وێنەی پیاوێکی نەناسراو لە کاتێکدا کە ئەوان دانیشتبوون لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، لە سیفەتەکانى: شێوەى جبریل زۆر سپی بوو وقژێکی ڕەشی هەبوو، وشوێنەواری سەفەرکردنی پێوە دیار نەبوو لە خۆڵ‌ وتۆز، وتێکچوونی قژ وڕیش، وپیسبوونی جل، وهیچ یەکێک لەوانەى دانیشتبوون نەیانناسی، دانیشت لە بەرامبەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەکو دانیشتنی کەسێک بیەوێت فێر بێت وداوای ڕێنمایی بکات، پرسیاری ئیسلامی لێکرد، وەڵامی دایەوە بەم پایانە کە داننان بە دوو شاهێدیەکەى لە خۆگرتووە، وپارێزگاری لە نوێژەکان، ودانی زەکات بۆ ئەوانەی شایستەن، وڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان بە نیەتێکی ڕاستگۆوە، وبەجێهێنانی فەریزەی حەج بۆ ئەو کەسانەی کە دەتوانن. پرسیارکار -جبریل- ووتی: ڕاست دەکەیت، وهاوەڵان پێیان سەیر بوو کە پرسیار دەکات و وادیارە سەبارەت بە باسەکان نازانێت بەڵام دەڵێت: ڕاست دەکەیت، پاشان پرسیاری ئیمانی لێکرد، وەڵامی دایەوە بەم شەش پایە: باوەڕ بەبوونی خوای گەورە وسیفەتەکانى، و بەتاکدانانى لە کردەوەکانى وەکو خوڵقاندن، و بەتاکدانانى لە پەرستنیدا، و بەتاکدانانى لە ناو وسیفەتەکانیدا، وباوەڕ بە ئەو فریشتانەی خوای گەورە دروستی کردوون بەندەی چاک وبەڕێزن وهەرگیز سەرپێچی فەرمانەکانی خودا ناکەن، وباوەڕهێنان بە کتێبە دابەزێنراوەکان بۆ پێغەمبەران لەلایەن خوداوە؛ وەکو قورئان وئینجیل وتەورات وزەبور وهتد، وباوەڕهێنان بە هەموو پێغەمبەران کە دینی خودایان گەیاندووە؛ وەکو نوح وئیبراهیم وموسا وعیسا وکۆتایان موحەممەدە -علیهم الصلاة والسلام- وپێغەمبەرانی تر، وباوەڕهێنان بە ڕۆژی دوایی -قیامەت-، کە باوەڕ بە پاش مردن ؛ گۆڕ وژیانی بەرزەخیش دەگرێتەوە، ومرۆڤ پاش مردنی زیندوو دەکرێتەوە ولێپرسینەوەی لە گەڵدا دەکرێت، وچارەنووسی بەرەو دۆزەخ یان بەهەشت دەبێت، وباوەڕ بەوەى خواى گەورە بەپێی زانستی پێشووی وحیکمەتی قەدەری هەموو شتێکی نووسیوە، و ویستی لە ڕودانیان هەیە و خوڵقاندونی، وڕوودانیان بەو شێوەیە کە لەقەدەردا هاتووە. پاشان پرسیاری دەربارەی ئیحسان کرد، وسەروەرمان جوابی دایەوە وفەرمووی: ئیحسان واتە الله بپەرستیت وەک ئەوەی کە دەی بینیت خۆ ئەگەر بەندە الله نەبینێت ئەوا الله پێگومان بەندەکان دەبینێت پاشان پرسیاری لێکرد: کەی قیامەتە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی کردەوە کە زانیاری سەبارەت بە قیامەت لای هیچ یەکێک لە دروستکراوەکان نیە؛ نە پرسیارلێکراو و نە پرسیارکار، وتەنها الله زانستی سەبارەتی هەیە. پاشان پرسیاری لێکرد سەبارەت بە نیشانەکانی نزیکبوونەوەى قیامەت؟ ڕوونیکردەوە -صلى اللە علیە وسلم- کە لە نیشانەکانی قیامەت ئەوەیە ئەو ئافرەتانەی لە جەنگدا دەگیرێن ودەکرێن بە سەراری ومنداڵەکانیان زۆر دەبن وئەم منداڵانە دەبنە پادشا وفەرمانڕەوا، یان بە واتای ئەوە دێت کە خراپەکاری منداڵ بەرامبەر دایک وباوک زۆر دەبێت کە وەکو کەنیزەک مامەڵەیان لە گەڵ دەکەن، وئەوانەی شوانێتی دەکەن وهەژارن لە کۆتایی دونیادا ماڵ وپارەیان زۆر دەبێت ودونیا دەڕژێتە سەریان بۆیە شانازی دەکەن بە ڕازاندنەوەی بیناکان وبەرزکردنەوەیان. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەیکرد کە پرسیارکار جبریل بوو-علیه السلام- هات بۆئەوەى ئەم ئاینە پاک وبێگەردە فێری هاوەڵان بکات -ڕەزاى خوایان لێبێت-.
Hadeeth details

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئیسلامی چوواند بە بینایەكی پتەو كە لەسەر پێنج پایە دامەزراوە وئەم بینایە لەسەر ئەم پایانە وەستاوە، وتایبەتمەندیەكانی تر لە ئیسلامدا بۆ كامڵتر وچاكتركردنی بیناكەیە، یەكەم پایە: شایەتمان : شاهێدای دان بە (لا إله إلا الله ومحمد رسول الله) واتە: (هیچ پەرستراوێك شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله وموحەمەد پێغەمبەری خودایە)، ئەم دوو شاهێدی دانە یەك پایەن، و لەیەك جیا نابنەوە، بەندە دەیڵێت ودان دەنێت بە وەحدانیەتی -تاكێتی- الله وبەوەی تەنها ئەو شایستەی پەرستنە بێ هیچ هاوبەشێك، وكردەوە بەئاماژەكانیان دەكات، وباوەڕی بە پەیامی موحەمەد هەیە -صلى اللە علیە وسلم- وشوێنی دەكەوێت. پایەی دووەم: نوێژ ئەنجامدان: ئەمیش بریتیە لە پێنج نوێژە فەرزەكە لە شەو وڕۆژدا؛ بەیانی ونیوەڕۆ وعەسر ومەغریب وعیشا، لەگەڵ جێبەجێكردنی مەرج وپایە و واجبەكانیان. پایەی سێیەم: زەكاتدان: ئەمیش پەرستنێكە بە پارە وسامان ئەنجامدەدرێت، و واجبە لەسەر هەموو پارە وسامانێك كە گەیشتبێتە بڕێكی دیاریكراو لە شەریعەتدا، ودەدرێت بە ئەوانەی شایستەن زەكاتیان پێبدرێت. پایەی چوارەم: حەج كردن: بریتیە لە ڕۆیشتن بۆ مەككە بۆ جێبەجێكردنی هەندێك دروشم ومەراسیمی دیاریكراو ؛ كە بۆ پەرستن و بەندایەتی كردن بۆ خوای گەورە ئەنجامدەدرێت -عز وجل-. پایەی پێنجەم: ڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان: بریتیە لە خۆگرتنەوە لە خواردن وخواردنەوە وئەو شتانەی ڕۆژوو دەشكێنن بەنیەتی بەندایەتی كردن بۆ الله، لەكاتی دەرچوونی بەرەبەیان هەتاوەكو ئاوابوونی خۆر.
Hadeeth details

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مافى خواى گەورە ڕووندەکاتەوە لەسەر بەندەکانى، ومافى بەندەکان لەلای خواى گەورە، مافى خواى گەورە لەسەر بەندەکان ئەوەیە کە بیپەرستن وهیچ هاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن ، ومافى بەندەکان لەسەر خواى گەورە ئەوەیە کە سزای موەحیدەکان -یەک خوا پەرستەکان- نەدات ئەوانەى کە بە هیچ شێوەیەک هاوبەش بۆ خواى گەورە بڕیار نادەن. پاشان موعاز ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا موژدە بە خەڵکی نەدەم بۆئەوەى ئاسوودە بن بەم فەزڵە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێکرد لەترسی ئەوەى نەک تەنها پشت بەم موژدەیە ببەستن وهیچ کردەوە نەکەن.
Hadeeth details

موعاز لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتی سواریدابوون، فەرمووی: ئەی موعاز؟ وسێ جار بەم شێوەیە بانگی کرد بۆ جەختکردنەوە لەسەر گرنگی ئەوەى دەیڵێت. وهەموو جارێک موعاز بەم شێوەیە وەڵامی دەدایەوە: من لێرەم لە خزمەتتدام ئەی پێغەمبەری خودا، واتا هەموو جارێک وەڵامت دەدەمەوە کە بانگم بکەیت، ولە خزمەت ویارمەتی وجێبەجێکردنی پێویستیەکانتم. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: هەر بەندەیەک شاهێدی بدات بە (لا إلهَ إلا اللهُ)، واتا: هیچ کەسێک شایستەى پەرستن نیە بەهەق وڕاستی جگە لە الله، وشاهێدی بدات بە (مُحَمَّدًا عَبْدُهُ ورسولُهُ)، واتا: موحەمەد بەندە وپێغەمبەری خودایە، بە ڕاستگۆییەوە لە دڵیەوە؛ واتا درۆ نەکات لەم شاهێدی دانە، ئەگەر بمرێت لەسەر ئەمە خواى گەورە چوونە دۆزەخی لەسەر حەرام دەکات. موعاز -ڕەزاى خواى لێبێت- داوای کرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوخسەتی پێبدات ئەم موژدە خێرە بە خەڵکی بڵێت بۆئەوەی دڵخۆش بن؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ترسا لەوەى خەڵکی تەنها پشت بەئەمە ببەستن، وکردەوەیان کەم بێت. بۆیە موعاز بە کەسی نەووت ؛ هەتا پێش مردنی، ترسا لەوەى تووشی تاوان بێت بەهۆی شاردنەوەى زانست.
Hadeeth details

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات هەرکەسێک بەزمانى شاهێدی بدات وبڵێت: (لَا إِلَهَ إِلَّا الله)، واتا: هیچ کەسێک شایستەى پەرستن نیە بەهەق وڕاستی جگە لە الله، وکوفر بکات بەپەرستنی جگە لە خواى گەورە، وبەرائەتی خۆی ڕابگەیەنێت لە هەموو ئاینێک جگە لە ئیسلام، ئەوا ماڵ وخوێنی ئەو کەسە حەرامە لەسەر مسوڵمانان، وتەنها کردەوەى ئاشکرای گرنگە بەلای ئێمەوە، بۆیە نابێت سامانەکەى دەستی بەسەردا بگیڕێت ونابێت خوێنی بڕژێندرێت، مەگەر کەسێک تاوانێک بکات کە سزادانى واجب دەبێت بەپێی حوکمەکانى ئاینی ئیسلام. وخواى گەورە لێی دەپرسێتەوە لەڕۆژی قیامەتدا، ئەگەر ڕاستگۆ بێت ؛ پاداشت دەدرێتەوە، وئەگەر مونافیق بێت ؛ سزا دەدرێت.
Hadeeth details

پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە ئەو دوو شتەى: کە یەکێکیان چوونە بەهەشت واجب دەکات، وئەوی تریان چوونە دۆزەخ واجب دەکات؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- وەڵامی دایەوە : ئەو شتەى دەبێتە هۆی چوونە بەهەشت ئەوەیە مرۆڤ بمرێت لەکاتێکدا بەتەنها خواى گەورەی پەرستبێت وهیچ هاوبەشی بۆ بڕیار نەدابێت، وئەو شتەى چوونە دۆزەخ واجب دەکات ئەوەیە مرۆڤ بمرێت لەکاتێکدا هاوبەشی بۆ خوا بڕیار دابێت، کەسێک یان شتێکی کردووە بە هاوبەش و هاوتا بۆ خواى گەورە لە خودایەتی -پەرستراوێتی- یان پەروەردگارێتی یان ناو و سیفەتەکانى.
Hadeeth details

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات هەركەسێك شتێك بكات بۆ جگە لە خوای گەورە ؛ لەو شتانەی كە واجبە تەنها بۆ الله ئەنجام بدرێن، وەكو پاڕانەوە وداواكردن لە جگە لە الله -سبحانه وتعالی-، یان داوای بەهاناوە هاتن لە جگە لە الله، و لەسەر ئەم حاڵە بمرێت ؛ ئەوا لە ئەهلی دۆزەخە. وئيبن مەسعودیش -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: هەركەسێك بمرێت و بەهیچ شێوەیەك هاوبەشی بۆ خوای گەورە بڕیار نەدابێت ؛ ئەوا چارەنووسی بەرەو بەهەشتە.
Hadeeth details

کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- موعازی کوڕی جەبەلی نارد بۆ یەمەن -ڕەزاى خواى لێبێت- وەکو بانگخواز ومامۆستا، بۆی ڕوونکردەوە کە ئەو دەڕوات بۆ لای خەڵکانێک گاوڕن؛ بۆئەوەى ئامادە بێت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵیان، پاشان بۆئەوەى بە گرنگترین بابەتەکان دەستپێبکات لە بانگەوازیدا، سەرەتا بانگیان دەکات بۆ ڕاستکردنەوەی بیروباوەڕیان ؛ ئەمیش بەوەى شایەتمان بهێنن (لا إله إلا الله و محمد رسول الله)؛ چونکە ئەگەر شایەتمان بهێنن دێنە نێو ئاینی ئیسلامەوە، ئەگەر لەمەدا گوێڕایەڵ بوون ئەوا فەرمانى نوێژکردنیان پێدەکرێت؛ چونکە گەورەترین واجبە لەپاش تەوحید -یەک خوا پەرستی-، ئەگەر نوێژیان کرد ئەوا فەرمان بە دەوڵەمەندەکانیان دەکرێت زەکاتی ماڵ وسامانیان بدەن بە هەژارەکان، پاشان ئاگاداری کردەوە وەرگرتنی باشترین سامانی دەوڵەمەندەکان چونکە ئەوەى واجبە بریتیە لە وەرگرتنی مامناوەندی سەروەت وسامان لە کاتی زەکاتداندا پاشان ئامۆژگاری کرد بە دوورکەوتنە لە ستەمکردن؛ بۆئەوەى ستەملێکراو نزای لەسەر نەکات، بەدڵنیاییەوە نزاکەى وەڵام دەدرێتەوە.
Hadeeth details

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە بەختەوەرترین کەس بە شەفاعەتی ئەو لە ڕۆژی قیامەتدا ئەو کەسەیە کە دەڵێت: (لا إله إلا الله) واتە: (هیچ پەرستراوێک شایستەى پەرستن نیە بە هەق وڕاستی جگە لە الله) ؛ بەدڵسۆزی لە دڵیەوە بێ ئەوەی ڕیا وشیرکی لەگەڵدا بێت.
Hadeeth details

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە ئیمان چەند بەش ولقێکە، بیروباوەڕ وقسە وکردەوەکان دەگرێتەوە. بەرزترین بەشی ئیمان وباشترینیان ووتنی: (لا إله إلا الله) یە، بەمەرجێک زانا بێت بەماناکەى وکردەوە بەئاماژەکانى بکات، کە بریتیە لەوەى الله تاکە وبێ هاوتا وبێ شەریکە وتەنها ئەو زاتە شایستەى پەرستنە. وکەمترین کردەوەى ئیمان بریتیە لە لادانى زیان وئازار لەسەر ڕێگای هاتوچۆکردنی خەڵکی. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئاماژەى بۆ ئەوە کرد کە شەرمکردن بەشێکە لە ئیمان، وئەمیش ڕەوشتێکە دەبێتە هۆی ئەنجامدانى کردەوە چاکەکان وپابەند بوون بەڕەوشتە جوانەکان، ودوورکەوتنەوە لە کردەوە خراپەکان وڕەوشتە ناڕەوا وناشیرینەکان
Hadeeth details