بەختەوەرترین کەس بە شەفاعەتی من لە ڕۆژی قیامەتدا ئەوەیە کە بڵێت (لا إله إلا الله)^ بەئەوپەڕی دڵسۆزی وئیخلاصی لە دڵ ونەفسیەوە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا کێ دڵخۆشترین کەسە بە شەفاعەتی تۆ؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «پێم وابوو ئەی ئەبو هورەیرە کەس پێش تۆ پرسیاری ئەم فەرموودەیەم لێنەکات چونکە دەبینم زۆر بەپەرۆشیت لەسەر بەدەست هێنانی فەرموودە ، بەختەوەرترین کەس بە شەفاعەتی من لە ڕۆژی قیامەتدا ئەوەیە کە بڵێت (لا إله إلا الله)^ بەئەوپەڕی دڵسۆزی وئیخلاصی لە دڵ ونەفسیەوە». ^(واته: هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە جگە لە الله)
صەحیحە
بوخاری گێڕاویەتیەوە