هەر کەسێک بمرێت لە سەر پاڕانەوە لە جگە لە الله ئەوا دەچێتە دۆزەخەوە
لە عبداللە کوڕی مەسعودەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شتێكی فەرموو ومن شتێكی تر، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەر کەسێک بمرێت لە سەر پاڕانەوە لە جگە لە الله ئەوا دەچێتە دۆزەخەوە»، ومن ووتم: هەركەسێك بمرێت لەسەر نەپاڕانەوە لە جگە لە الله ؛ ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە.
صەحیحە
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
شیکردنەوە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات هەركەسێك شتێك بكات بۆ جگە لە خوای گەورە ؛ لەو شتانەی كە واجبە تەنها بۆ الله ئەنجام بدرێن، وەكو پاڕانەوە وداواكردن لە جگە لە الله -سبحانه وتعالی-، یان داوای بەهاناوە هاتن لە جگە لە الله، و لەسەر ئەم حاڵە بمرێت ؛ ئەوا لە ئەهلی دۆزەخە. وئيبن مەسعودیش -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: هەركەسێك بمرێت و بەهیچ شێوەیەك هاوبەشی بۆ خوای گەورە بڕیار نەدابێت ؛ ئەوا چارەنووسی بەرەو بەهەشتە.