هەرکەسێک بمرێت و هیچ هاوبەشی بۆ خواى گەورە بڕیار نەدابێت ؛ دەچێتە بەهەشتەوە، وهەرکەسێک هاوبەشی بۆ خواى گەورە بڕیار دابێت ؛ دەچێتە دۆزەخەوە...
شیکردنەوە
پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە ئەو دوو شتەى: کە یەکێکیان چوونە بەهەشت واجب دەکات، وئەوی تریان چوونە دۆزەخ واجب دەکات؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- وەڵامی دایەوە : ئەو شتەى دەبێتە هۆی چوونە بەهەشت ئەوەیە مرۆڤ بمرێت لەکاتێکدا بەتەنها خواى گەورەی پەرستبێت وهیچ هاوبەشی بۆ بڕیار نەدابێت، وئەو شتەى چوونە دۆزەخ واجب دەکات ئەوەیە مرۆڤ بمرێت لەکاتێکدا هاوبەشی بۆ خوا بڕیار دابێت، کەسێک یان شتێکی کردووە بە هاوبەش و هاوتا بۆ خواى گەورە لە خودایەتی -پەرستراوێتی- یان پەروەردگارێتی یان ناو و سیفەتەکانى.