مافى خواى گەورە لەسەر بەندەکانى ئەوەیە بیپەرستن و بەهیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن، ومافى بەندەکان لەسەر خواى گەورە ئەوەیە کە سزای ئەو کەسە نەدات کە بە هیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ بڕیار نادات...
لە موعازەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: لە پشتی پێغەمبەرەوە بووم -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر گوێدرێژێک پێی دەووترێت عوفەیر، فەرمووی: «ئەی موعاز، ئایا دەزانى مافى خواى گەورە لەسەر بەندەکانى چییە؟»، ووتم: خودا وپێغەمبەرەکەى باشتر دەزانن، فەرمووی: «مافى خواى گەورە لەسەر بەندەکانى ئەوەیە بیپەرستن و بەهیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن، ومافى بەندەکان لەسەر خواى گەورە ئەوەیە کە سزای ئەو کەسە نەدات کە بە هیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ بڕیار نادات»، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا ئایا موژدە بدەم بە خەڵکی؟ فەرمووی: «نەخێر موژدەیان پێمەدە، چونکە کەمتەرخەمی دەکەن».
صەحیحە
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
شیکردنەوە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مافى خواى گەورە ڕووندەکاتەوە لەسەر بەندەکانى، ومافى بەندەکان لەلای خواى گەورە، مافى خواى گەورە لەسەر بەندەکان ئەوەیە کە بیپەرستن وهیچ هاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن ، ومافى بەندەکان لەسەر خواى گەورە ئەوەیە کە سزای موەحیدەکان -یەک خوا پەرستەکان- نەدات ئەوانەى کە بە هیچ شێوەیەک هاوبەش بۆ خواى گەورە بڕیار نادەن. پاشان موعاز ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا موژدە بە خەڵکی نەدەم بۆئەوەى ئاسوودە بن بەم فەزڵە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێکرد لەترسی ئەوەى نەک تەنها پشت بەم موژدەیە ببەستن وهیچ کردەوە نەکەن.