ئەوەی بڵێت: (لَا إِلَهَ إِلَّا الله)، وکوفر بکات بەوەی دەپەرسترێت جگە لە خوای گەورە، ئەوا ماڵ وخوێنی حەرامە، ولێپرسینەوەی ئەو کەسە لای خوای گەورەیە...
شیکردنەوە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات هەرکەسێک بەزمانى شاهێدی بدات وبڵێت: (لَا إِلَهَ إِلَّا الله)، واتا: هیچ کەسێک شایستەى پەرستن نیە بەهەق وڕاستی جگە لە الله، وکوفر بکات بەپەرستنی جگە لە خواى گەورە، وبەرائەتی خۆی ڕابگەیەنێت لە هەموو ئاینێک جگە لە ئیسلام، ئەوا ماڵ وخوێنی ئەو کەسە حەرامە لەسەر مسوڵمانان، وتەنها کردەوەى ئاشکرای گرنگە بەلای ئێمەوە، بۆیە نابێت سامانەکەى دەستی بەسەردا بگیڕێت ونابێت خوێنی بڕژێندرێت، مەگەر کەسێک تاوانێک بکات کە سزادانى واجب دەبێت بەپێی حوکمەکانى ئاینی ئیسلام.
وخواى گەورە لێی دەپرسێتەوە لەڕۆژی قیامەتدا، ئەگەر ڕاستگۆ بێت ؛ پاداشت دەدرێتەوە، وئەگەر مونافیق بێت ؛ سزا دەدرێت.