The Encyclopedia of Ar-Rahman's Guests

Selected material for Pilgrims and Um-rah teaching it in languages of the world

Selected content

پوخته یه ك له ئاداب وره وشت و حوکمه کانی سه ر دانیکر دنی مزگه وتی نه به وی
پوخته یه ك له ئاداب وره وشت و حوکمه کانی سه ر دانیکر دنی مزگه وتی نه به و...
دۆعاو نزا لە قورئان وسونەت
دۆعاو نزا لە قورئان وسونەت
زیاتر

Selected Quranic verses

بەڕاستی صەفاو مەروە لەدروشمەکانی (دینی) خوان جا ھەر کەسێک حەجی ماڵی خوای کرد یا عومرەی کرد ھیچ خراپە و تاوانی ناگات کە ھاتوچۆ وسەعی نێوان سەفا و مەروە بکات وە ھەرکەسێک بە ئارەزووی خۆی چاکەیەکی کرد ئەوە بێگومان خودا سوپاسگوزارێکی زانایە
[سورة البقرة ] • 158
حەج و عومرەتان (کە دەست پێکرد) تەنھا بۆ خوا بە تەواوی بیکەن ئەمجا ئەگەر ھەر (قەدەغەکران) ئەوسا چیتان بۆ ھەڵسوڕا لەقوربانی (سەری بڕن) وە سەرتان مەتاشن تا قوربانیەکە دەگاتە جێ ی دیاری کراوی خۆی ئەمجا ھەر کەسێک لە ئێوە نەخۆش بوو یان ئازارێک لەسەریدا بوو (ئەگەر سەری تاشی) بریتیەک بدات کە ڕۆژووی (سێ ڕۆژە) یان خێرێک یان قوربانیەک بکات جا کاتێک دڵنیا بوون (ترس نەبوو) ئەمجا ئەو کەسەی بەھرەمەند بوو بە بەجێھێنانی عومرە تاکاتی حەج ئەوە چی بۆ ھەڵسوڕا لە قوربانی (بیکات) وە ئەگەر یەکێک نەیبوو با سێ ڕۆژ بەڕۆژوو بێت لە کاتی حەجدا وە حەوت ڕۆژی تریش کاتێک گەڕانەوە ئەمە دەبێتە دە ڕۆژی تەواو ئەمە بۆ کەسێکە کە (خۆی) و کەس و کاری دانیشتووی دەوروبەری (مسجد الحرام) نەبێت وە لەخوا بترسن وە بزانن کە بەڕاستی خوا خاوەنی تۆڵە و سزای سەختە
[سورة البقرة ] • 196
تا ئامادەی جۆرەھا سوود و قازانجی خۆیان ببن وە ناوی خوا ببەن (کاتێک قوربانی سەر دەبڕن) لە ڕۆژانێکی دیاریکراودا لەسەر ئەو ئاژەڵانەی خوا پێی داوون جا لەو (گۆشتی قوربانیانە) بخۆن وە بیدەن بە نەداران و ھەژاران
[سورة الحج ] • 28
ئەو ووشترە گەورە و قەڵەوانە (دەبرێن لەبیت الحرام سەردەبڕێن) ئێمە کردومانەتە دروشمی خوا بۆ ئێوە بۆ ئێوە لەواندا خێر وچاکە ھەیە کەواتە (کاتی کردنیان بەقوربانی) ناوی خوایان لەسەر بھێنن لە کاتێکدا لەسەر سێ پەل وەستاون و دەستی چەپیان بەسراوەتەوە (لەبەر ئەوەی وشتر بە پێوە سەر دەبڕدرێت) جا کاتێک کەوتنە سەر زەوی بە تەنیشتدا (کاتێک گیانیان دەرچوو) ئەوە لەگۆشتەکەیان بخۆن وە بیدەن بە ھەژاران و سواڵکەران ئا بەو جۆرە ئەو ماڵاتانەمان بۆ ئێوە ڕامھێناوە تا سوپاسگوزار بن بۆ خوا
[سورة الحج ] • 36
ھەگیز ناگات بە خوا نەگۆشتی ئەو (قوربانیانە) نەخوێنیان بەڵام ئەوەی بە خوا دەگات تەقوا و پارێزکاری ئێوەیە ئا بەو جۆرە ئەو ماڵاتانەی بۆ ئێوە ڕامھێناوە بۆ ئەوەی خوا بە گەورە بگرن (یادی بکەن) لەسەر ئەوەی ڕێنمونی کردوون (بۆ سەر ئاینی پیرۆزی ئیسلام) وەمژدە بدە بەچاکە کاران
[سورة الحج ] • 37
زیاتر

Selected prophetic hadiths

لە ئەبی ئەیوبی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر چوونە سەرئاو كردن ؛ ڕوو لە قیبلە مەكەن وپشتی تێمەكەن، بەڵکو ڕوو لە ڕۆژھەڵات یان ڕۆژئاوا بکەن». ئەبو ئەیوب دەڵێت: «کاتێک هاتین بۆ شام، بینیمان سەرئاوەکان بەرەو ڕووی کەعبە دروستکراوە، بۆیە خۆمان لە ڕووکردنە قیبلە لادەدا، وداوای لێخۆشبوونمان لە خوای گەورە دەکرد».
صەحیحە
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سەر لەبەیانی عەقەبە بەسەر وشترەكەیەوە ؛ پێمی فەرموو: «بەردم بۆ هەڵبگرە (بیهێنە بۆم)»، منیش حەوت بەردی بچووكم بۆ هێنا، لە بەردی پەلەپیتكەن ، لەنێو دەستیدا هەڵیدەگێڕانەوە وفەرمووی: «با وەكو ئەمانە بێت (ئەو بەردانەی) دەیهاوێژن»، پاشان فەرمووی: «ئەی خەڵكینە، وریا وئاگاداری زیادەڕەوی وسنوور تێپەڕاندن بن لە ئایندا، هۆكاری تیاچوونی ئەوانەی پێش ئێوە ؛ زیادەڕەوی کردن بوو لە ئایندا».
صەحیحە
لە ئەبی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر پیاو خەرجی بکات لەسەر خێزانەکەى و لەسەر ئەمە چاوەڕێی پاداشت بێت ؛ ئەوا ئەمە چاکەیە بۆی».
صەحیحە
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «(روقیەکان - الرقی) و(تەمیمەکان - التمائم) و(تیوەلەکان - التولة) شیركن»، (روقیەکان - الرقى): هەندێك وتەن ماناكانی نازانرێت كه ناوی شەیتانەكان وهاوشێوەی ئەوانەیە كه ساحیرەكان ئەنجامی دەدەن. (تەمیمەکان - التمائم): کاغەزێکە نووسراوه ودەپێچرێتە ناو شتێك یان شتێكه (چاوەزارێكه) له دەست دەكرێت یان دەكرێته ملەوه یان هەڵدەواسرێت كه پێیان وایه له چاوی پیس وشتی خراپ دەیانپارێزێت. (تیوەلەکان - التولة): زۆرجار ساحیرەكان ئەنجامی دەدەن بۆ ئەوەی دووكەس یەكیان خۆش بوێت یان بۆ ئافرەتان ئەنجامی دەدەن بۆ ئەوەی مێردەكانیان خۆشیان بوێن.
صەحیحە
لە بورەیدەی کوڕی حوصەیبەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: زوو نوێژی عەسر ئەنجامبدەن، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی واز لە نوێژی عەسر بهێنێت؛ ئەوا کردەوەکانی پوچەڵ دەبێتەوە».
صەحیحە
بوخاری گێڕاویەتیەوە
زیاتر